پڕۆژەی "هەژماری من" وادەی کۆتایی دابەشکردنی مووچە بە کاش دیاری دەکات

KNN : Kurdish News Network
02:09 - 08/07/2026
کوردستان
+
-

پڕۆژەی "هەژماری من" تایبەت بە بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، ئاگادارییەکی بەپەلەی ئاراستەی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران کرد و ڕایگەیاند، ڕێکەوتی 31ـی 8ی 2026، کۆتا وادەیە بۆ وەرگرتنەوەی کارتە بانکییەکان

 

بەگوێرەی ڕێنماییە نوێیەکانی پڕۆژەکە، لە دوای ئەو بەروارەوە، چیتر مووچە بە شێوازی نەختی (کاش) دابەش ناکرێت و پڕۆسەی دابەشکردنی مووچە بەو شێوازە بە تەواوی کۆتایی پێ دێت

 

پڕۆژەکە داوا لەو مووچەخۆرانەش دەکات کە تا ئێستا کارتەکانیان وەرنەگرتووەتەوە، بە زووترین کات سەردانی ئەو بانکانە بکەن کە مامەڵەیان تێدا ئەنجامداوە، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی کارتەکانیان و ڕێگریکردن لە هەر کێشەیەک لە پڕۆسەی وەرگرتنی مووچەکانیاندا

 

174 جار خوێندراوەتەوە