وەزارەتی
دەرەوەی قەتەر رایگەیاند، شاندێکی باڵای ئەمریکی بۆ دانوستان لەگەڵ ئێران
گەیشتووەتە دەوحە، هاوکات ئاشکراشی دەکات کە تا ئێستا پارە سڕکراوەکانی ئێران
نەگواستراونەتەوە.
لە
ڕاگەیەندراوێکدا، وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ئاماژەی بەوە کرد، هەریەک لە ستیڤ ویتکۆف
و جارێد کوشنەر لە شاری دەوحە لەگەڵ نێوەندگیرەکان تاوتوێی پرسی دانوستانەکان
دەکەن، بەڵام تا ئەم ساتە بڕیار نییە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەرپرسانی
ئێراندا کۆببنەوە.
سەبارەت بە
پرسی داراییەکانی تارانیش، وەزارەتەکە جەختی لەوە کردەوە، ئەو شەش ملیار دۆلارەی
لە پارە سڕکراوەکانی ئێران کە تایبەت کراوە بە کڕینی کاڵا و پێداویستییە
مرۆییەکان، تا ئێستا نەگواستراوەتەوە.
126 جار خوێندراوەتەوە