دۆناڵد ترەمپ،
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕەخنەی توند لەو کەسانە دەگرێت کە پێیان
وایە لە بەرامبەر کۆماری ئیسلامیی ئێراندا هەڵوێستی توند نەبووە و ڕایدەگەیەنێت،
لە ئێستادا ئابووریی وڵاتەکەی لە بەرزترین ئاستدایە و نرخی نەوتیش ڕووی لە دابەزین
کردووە.
ترەمپ لە
پەیامێکدا هێرشی توند دەکاتە سەر نەیارەکانی و ڕایدەگەیەنێت: "ئەو گەمژانەی
پێیان وایە من بەرامبەر ئێران بەتەواوی توند نەبووم، لە کاتێکدا بازاڕی پشکەکان
گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی پێوانەیی و نرخی نەوتیش خەریکە دادەڕمێت و دادەبەزێت،
ئەوا ئەو کەسانە یان ئیرەیی دەبەن، یان کەسانی خراپن، یان گەمژەن."
لە کۆتایی
پەیامەکەشیدا، سەرۆکی ئەمریکا دروشمە ناسراوەکەی خۆی دووپات کردووەتەوە و دەڵێت:
"با ئەمریکا بکەینەوە بە مەزنترین."
71 جار خوێندراوەتەوە