دۆناڵد ترەمپ تاوتوێی سزا بەسەر ڕووسیادا دەکەم

KNN : Kurdish News Network
05:35 - 17/06/2026
جیهان
+
-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، یاداشتی لێکتێگەیشتنی وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران ڕێگر دەبێت لەوەی تاران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و دەستبەجێ گەرووی هورمز دەکرێتەوە، ئاماژەی بەوەش کرد کە بەهۆی ئەم ڕێککەوتنەوە بازاڕەکانی پشک بەرزبوونەوەی پێوانەیی و نرخی نەوتیش دابەزینی توندی بەخۆوە بینیوە

 


ترەمپ ڕوونیکردەوە، ئێران بۆ ماوەی 47 ساڵ جیهانی قۆستووەتەوە، بەڵام ڕێککەوتنی ئێستا وەک دیوارێک دەبێت لەبەردەم پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی لەو وڵاتەدا

 

 

جەختیشی کردەوە کە یاداشتەکە درێژخایەنە و پێشبینی دەکات ببێتە گرێبەستێکی کۆتایی، بەڵام هۆشداریی دا ئەگەر تاران لە جێبەجێکردنی یاداشتەکە بەردەوام نەبێت، دەگەڕێنەوە بۆ خاڵی سەرەتا

 

 

گوتیشی: "ئێمە چووینە ئێران و لە هەفتەی یەکەمدا لە ڕووی سەربازییەوە پێشمان خستن، تاران خۆی دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ ژیانی ئاسایی، بۆیە پێموایە یاداشتەکە جێبەجێ دەکەن، ئەگەر نەیکەن دەست بە بۆردومانکردن دەکەنەوە

 


سەبارەت بە هاوپەیمانەکانی واشنتن لە ناوچەکە، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە دەیەوێت ئیسرائیل توانای پاراستنی خۆی هەبێت و داواشی لێکردن "هەستی پێزانینی باشیان" هەبێت بۆ ئەم هەنگاوە، هاوکات ئاشکرایکرد کە لە ئێستادا تاوتوێی سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ڕووسیادا دەکات.

 

 

39 جار خوێندراوەتەوە