وەزارەتی
دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەیان هێرشیان کردووەتە سەر ئەو
بنکە سەربازییانەی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا، کە سەرچاوەی هێرشەکان بوون بۆ سەر
ئێران. ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ئەمەریکا بە بیانووی خستنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی
جۆری (ئاپاچی) لە گەرووی هورمز، هێرشی کردە سەر ناوچەکانی باشووری ئێران.
لە
ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێراندا هاتووە: "دووبارە بەبیری سەرجەم
وڵاتانی ناوچەکەی دەهێنینەوە کە بەرپرسیارن لە ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی خاکی
وڵاتەکانیان لەلایەن سوپای ئەمەریکاوە دژی ئێران."
هەروەها
وەزارەتەکە جەختی لەوە کردووەتەوە، ئێران لە بەرگریکردن لە خۆی و بەئامانجگرتنی
ئەو بنکە و دامەزراوانەی بۆ ئەنجامدانی هەر دەستدرێژییەک بۆ سەری بەکاردەهێنرێن،
درێغی ناکات.
لە لایەکی
دیکەوە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە
لەگەڵ هاوتا سعودیی و تورکییەکەی، گفتوگۆی لەبارەی پێشهاتەکانی دوای هێرشەکانی
ئەمەریکاوە کردووە.
72 جار خوێندراوەتەوە