بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ئاگادارییەکی ئاڕاستەی هاووڵاتییانی تاراوگە کرد و ڕایگەیاند، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق، چیتر کار بە "سۆرە قیدی ئەلیکترۆنی" بۆ دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت ناکرێت بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هاووڵاتییان لەمەودوا تەنها بە "کارتی نیشتمانی" دەتوانن مامەڵەکانیان ڕایی بکەن
لە هەمانکاتدا، بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی هۆشداری دەداتە ئەو هاووڵاتییانەی کە دەیانەوێت بۆ مەبەستی بەدەستهێنانی کارتی نیشتمانی بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان، کە پێویستە پێشوەختە مۆڵەتی 30 ڕۆژ وەربگرن؛ ئەمەش بەو پێیەی پرۆسەی دەرکردنی کارتی نیشتمانی ماوەکەی لە نێوان 20 بۆ 30 ڕۆژ دەخایەنێت.
126 جار خوێندراوەتەوە