وتەبێژی حەج و
عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم ئەو حاجیانەی لەڕێگەی ئاسمانییەوە
گەشتیان کردبوو بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوەش دەکات کە
ئەو حاجیانەی لە شاری مەدینە ماونەتەوە، لەڕێگەی وشکانییەوە دەگەڕێندرێنەوە.
کاروان ستونی،
وتەبێژی حەج و عومرە، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "دوای ئەو دۆخە نەخوازراوەی
لەناکاو هاتە پێش، هەموو ئەو حاجیانەی کوردستان کە لەڕێگەی ئاسمانییەوە گەشتیان
کردبوو، بە سەلامەتی گەیشتنەوە کوردستان." هەروەها دڵنیایی دا کە ئەو
حاجیانەی ئێستا لە شاری مەدینەن سەلامەتن و هیچ کێشە و گرفتێکیان لەئارادا نییە.
وتەبێژەکەی حەج
و عومرە ئەوەشی خستەڕوو، تاوەکو ئێستا سێ هەزار و 320 حاجی بەڕێگەی ئاسمانی گەڕاونەتەوە، و تەنها
هەزار و 800 حاجی لە شاری مەدینە ماونەتەوە، بڕیاریشە
سەرجەمیان لەڕێگەی وشکانییەوە بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
205 جار خوێندراوەتەوە