وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی کە چەند پارێزگایەکی گرتووەتەوە، 1133 حاڵەتی هەناسەتەنگی تۆمارکراون
سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوە کرد کە حاڵەتەکان لە نێوان سووک و مامناوەنددا بوون و زۆرینەی نەخۆشەکان دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، خوشبەختانە هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان تۆمار نەکراوە
بەپێی داتاکانی وەزارەت، پارێزگای موسەننا بە 576 حاڵەت زۆرترین ڕێژەی تووشبووانی هەبووە، لە دوای ئەویش پارێزگای نەجەف بە 300 حاڵەت و بەغدای پایتەخت بە 200 حاڵەت دێن
ئەم شەپۆلە لە کاتێکدایە کە دەستەی کەشناسی عێراق پێشتر هۆشداری دابووە هاووڵاتیان، بەتایبەتی ئەوانەی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەیان هەیە ، کە دەرگا و پەنجەرەکانیان دابخەن و کەمتر بچنە دەرەوە
هاوکات بە پێی بڵاوکراوەی کەشناسی هەرێم ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی پارێزگاکانی هەرێمی گرتوەتەوە لە ئەم شەوەوە کاریگەریەکانی کەم دەبێتەوەو سبەینێ بە سوکی لەهەندێک ناوچە دەمێنیتەوەو کۆتایی دێت
140 جار خوێندراوەتەوە