دابەشبوونی هەڵوێستەکانی ئەوروپا لەسەر گەرووی هورمز؛ ماکرۆن ڕەتیدەکاتەوە و ناتۆ ئامادەکاری دەکات

KNN : Kurdish News Network
09:37 - 04/05/2026
جیهان
+
-

سەرۆکی فەڕەنسا ڕایدەگەیەنێت کە وڵاتەکەی بەشداری لە پلانی نوێی ئەمریکا بۆ گەرووی هورمز ناکات، لە بەرامبەردا ناتۆ و یەکێتیی ئەوروپا ئامادەیی خۆیان بۆ ناردنی کەرەستەی دەریایی و پاراستنی ئاسایشی گەرووەکە بۆ قۆناغی دوای جەنگ نیشان دەدەن.

 

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا ڕایگەیاند، فەڕەنسا بە هیچ شێوەیەک بەشداری لە پلانی نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تایبەت بە گەرووی هورمز ناکات.

 

لەلایەکی دیکەوە، سکرتێری گشتیی هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) ئاشکرایکرد، بەهۆی هەڵوێستی هەندێک لە وڵاتانی ئەوروپا سەبارەت بە جەنگی ئێران، جۆرێک لە بێئومێدی لای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دروست بووە.

 

بەڵام دووپاتی کردەوە کە هاوپەیمانییەکەیان بۆ قۆناغی داهاتوو و دوای کۆتاییهاتنی جەنگ ئامادەیە، بە مەبەستی جوڵەپێکردن و ڕەوانەکردنی یەکە سەربازییە پێویستەکان و کەشتییەکانی تایبەت بە پاککردنەوەی مین لە گەرووی هورمز.

 

هاوکات، کۆمسیاری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، یەکێتییەکە ئامادەیە بە کەرەستە و کەشتییە دەریاییەکانی بەشداری بکات بۆ پاراستنی ناوچەکە و دەستەبەرکردنی ئاسایشی گەرووی هورمز.

157 جار خوێندراوەتەوە