ترەمپ: ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆسەر ئێران هەیە

KNN : Kurdish News Network
09:16 - 03/05/2026
جیهان
+
-

دۆناڵد ترەمپ ڕایدەگەیەنێت، هێڵە گشتییەکانی ئەو ڕێککەوتنەی پێگەیشتووە کە ئێران پێشنیاری کردووە، بەڵام پێی وانییە ئەو پلانە قبوڵکراو بێت. هاوکات هۆشداریش دەدات لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بۆ سەر تاران.

 

لە لێدوانێکیدا کە ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە، ئێران ڕووبەڕووی گورزی وێرانکەر بووەتەوە و ئێستا بەوپەڕی هەوڵییەوە بەدوای ڕێککەوتنێکدا دەگەڕێت لەگەڵ واشنتن. ڕاشیگەیاندووە: "سەرکردایەتیی پێشووی ئێران کۆتایی هاتووە و ئێرانییەکان لە ئێستادا نازانن کێ سەرکردەیانە".

 

ترەمپ جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ئێرانییەکان هێشتا باجی تەواوی کارەکانیان نەداوە، بۆیە ئەگەر هەیە هێرشەکان بۆ سەر ئەو وڵاتە دەستپێبکەنەوە. سەبارەت بە گەمارۆی سەر بەندەرەکانی ئێرانیش، ناوبراو وەسفی کرد بەوەی گەمارۆیەکی "زۆر دۆستانەیە".

 

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ترەمپ باسی لە دۆخی ئابووری و سەربازی وڵاتەکەی کرد و ڕایگەیاند، ڕیزێکی درێژ لە کەشتییەکان بەرەو ئەمریکا دێن بۆ کڕینی نەوت. هاوکات ئاشکراشی کرد، ئەمریکا ژمارەی هێزەکانی لە ئەڵمانیا بە زیاتر لە پێنج هەزار سەرباز کەمدەکاتەوە.

196 جار خوێندراوەتەوە