بنیامین
نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، هێرشکردنە سەر ئێران مەترسییەکی
گەورەی لەسەر وڵاتەکەیان دوورخستووەتەوە و ئەو پیلانەی پوچەڵکردووەتەوە کە بۆ
لەناوبردنیان بە چەکی ئەتۆمی و موشەکی بالیستی داڕێژرابوو.
نەتانیاهۆ لە
لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کرد، دەسەڵاتی ئێران پیلانی بۆ لەناوبردنی ئیسرائیل لە
ڕێگەی بۆمبی ئەتۆمی و هەزاران موشەکی بالیستییەوە داڕشتبوو. وتیشی: "ڕژێمی
ئایەتوڵڵاکان لە ئێران پلانیان بۆ هۆلۆکۆستێکی دیکە دادەڕشت، بەڵام ئێمە بە
هێرشکردنە سەریان ئەو مەترسییەمان لەخۆمان دوورخستەوە."
سەرۆک وەزیرانی
ئیسرائیل جەختی لەوەش کردەوە کە بە هێرشکردنە سەر ڕژێمی ئێران، توانیویانە
مەترسییەکی "جەوهەری" و گەورە لەسەر خۆیان لا ببەن کە هەڕەشەیەکی
دەستبەجێ و خێرا بووە بۆ سەر ئیسرائیل.
مانگی شەشی ساڵی رابردوو بۆ ماوەی 12 رۆژە ئیسرائیل هێرشێکی بۆ سەر ئێران
ئەنجامدا و ئەمساڵیش لەگەڵ ئەمریکا بە هاوبەشی بۆ ماوەی 40 رۆژ هێرشی ئاسمانی
چڕیان کردە سەر ئێران و بەشێک لە سەرکردە سیاسی و سەربازییەکان و ژێرخانی سەربازی
و پیشەسازی ئەو وڵاتەیان کردە ئامانج.
76 جار خوێندراوەتەوە