ئیسپانیا پێشنیازی هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی هاوبەشی نێوان یەکێتیی ئەوروپا و ئیسرائیل دەکات

KNN : Kurdish News Network
02:50 - 19/04/2026
جیهان
+
-

سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو پێشنیازێک ئاراستەی یەکێتیی ئەوروپا دەکەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی هاوبەشی لەگەڵ ئیسرائیل، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر پێشێلکارییەکانی ئەو وڵاتە بۆ یاسا نێودەوڵەتییەکان

 

پێدرۆ سانچێز، سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا ئاماژەی بەوە کرد، هەر حکومەتێک پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان نەبێت و پێشێلی بکات، ناکرێت ببێتە هاوبەشی ئەوروپا

 

 

جەختیشی کردەوە کە وڵاتەکەی هەنگاوی کردەیی بۆ فشارخستنە سەر ئیسرائیل دەستپێدەکات و پرسی هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی هاوبەشی لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا دەخاتە بەردەم وڵاتانی ئەندام.
 

27 جار خوێندراوەتەوە