لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا،
لەبارەی بەردەوامی گەمارۆی دەریایی و بردنی یۆرانیۆمی ئێران، نیگەرانی تارانی
لێکەوتووەتەوە و بەوهۆیەوە رەزامەندییان لەسەر دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان
نەداوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی، کە
لەزاری سەرچاوە باڵاکانی ئەو وڵاتەوە بڵاویکردووەتەوە، ئێرانییەکان لە رێگەی
نێوەندگیرە پاکستانییەکانەوە پەیامی ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە لێدوانەکانی ترەمپ
گەیاندووەتە ئەمریکا.
لە پەیامەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو، کە ئێران دژی
هەموو جۆرە زیادەخوازییەکی ئەمریکییەکانەوە ونایەوێت دانوستانی بێ ئاکام ئەنجام
بدات.
جەختیش لەوەکراوەتەوە، کە تائێستا و بەهۆی
لێدوانەکانی ترەمپەوە ئێران رەزامەندی لەسەر بەشداری لە گەڕی داهاتووی
دانوستانەکان لە ئیسلامئاباد دەرنەبڕیوە.
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبوو، بە رێککەوتن
یۆرانیۆمەکەی ئێران دەبەن و ئەو وڵاتە چیتر بەرنامەی ئەتۆمی نامێنێت و ئاماژەی
بەوەشکردبوو، کە تا رێککەوتن نەکرێت گەمارۆی دەریایی سەر ئێران هەڵناگرن. هەروەک
هۆشداریشی دابوو لەوەی کە ئەگەر تا چوارشەممە رێککەوتن واژۆ نەکرێت، ئاگربەست
درێژناکەنەوە و دەست بە بۆردومانکردنی ئێران دەکەن.
111 جار خوێندراوەتەوە