ترەمپ دواوادە بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئێران دیاریدەکات

KNN : Kurdish News Network
08:41 - 18/04/2026
جیهان
+
-

سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دەدات لەوەی کە ئەگەر تا رۆژی چوارشەممە لەگەڵ ئێران رێکنەکەون دەست بە بۆردومان کردنی ئەو وڵاتە دەکەنەوە.

 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران لەم هەفتەیەدا بەردەوام دەبن و پێدەچێت بەرەوپێشچوون بێتە ئاراوە. بەڵام ئەگەر تا رۆژی چوارشەممە رێکنەکەون، ئاگربەست درێژناکەنەوە و دەست بە بۆردومانکردنی ئەو وڵاتە دەکەنەوە.

 

سەبارەت بە پرسی دۆسیەی ئەتۆمی ئێرانیش وتی، ئەوەی گرنگە ئەو وڵاتە نابێت خاوەن چەکی ئەتۆمی، هەرچی دەربارەی یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێرانیشە وتی، بە رێککەوتن ئەو یۆرانیۆمەیان لێوەردەگرین.

 

سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی خستەڕوو، کە هیچ پەلەیەکیان نییە لە بردنی یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران و هیچ وادەیەک بۆ ئەو مەبەستە دیاریناکەن.

 

ئێران گەرووی هورمزی کردووەتەوە، بەڵام ترەمپ دەڵێت، نابێت هیچ سەرانەیەک بۆ تێپەڕبوونی کەشتییەکان وەربگیرێت و ئەوەشدەخاتەڕوو، کە گەمارۆی سەر بەندەرەکانی ئێران بەردەوام دەبێت.

41 جار خوێندراوەتەوە