ئەمڕۆ هەینی، لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر، دوو گەنج کە برای یەکترن کوژران و تاوەکو ئێستاش هۆکاری رووداوەکە نادیارە.
بەپێی زانیارییەکان، هەردوو کوژراوەکە ناویان (هۆشمەند محەمەد مەنتک) و (ئەمیر محەمەد مەنتک)ە، کە تەمەنیان لە بیستەکاندا دەبێت و رووداوەکەش لەناو گەڕەکی فەرمانبەران روویداوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار سەبارەت بە رووداوەکە رایگەیاند، تاوەکو ئێستا هۆکاری کوژرانی ئەو دوو برایە بۆ هێزە ئەمنییەکان روون نەبووەتەوە و لێکۆڵینەوەکان لەو بارەیەوە بەردەوامن.
دوای رووداوەکە، تەرمی هەردوو گەنجەکە رەوانەی پەیمانگەی دادپزیشکیی هەولێر کراون و هێزەکانی پۆلیسیش دەستیان بە لێکۆڵینەوەی ورد کردووە بۆ دۆزینەوەی بکوژەکە و ئاشکراکردنی پاڵنەرەکانی پشت رووداوەکە.
30 جار خوێندراوەتەوە