لە درێژەی دیدارە سیاسییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ لای لایەنە
سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و نوێنەرایەتی پێکهاتەکان، شاندێکی بزووتنەوەی گۆڕان
لە شاری هەولێر سەردانی مەکتەبی سیاسیی پارتی چاکسازیی تورکمانییان کرد.
هەواڵ : KNN
شاندی بزووتنەوەی گۆڕان پێکهاتبو لە (دلێر عەبدولخالق، شاخەوان ڕەئوف
بەگ و ڕۆڤان سەروەت) ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی و لەلایەن عەبدولقادر بازرگان،
سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان و جێگرەکەی و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی
ئەو حزبە پێشوازییان لێکرا.
شاندی گۆڕان ئاماژەیان بەوە کرد کە بزووتنەوەکە دوای کۆنفرانس و
سەرباری سیاسەتە نەگۆڕەکانی، ئامانجیەتی پەیوەندییەکی تەندروست و بەهێزی لەگەڵ
سەرجەم هێزە سیاسییەکانی هەرێم و عێراق هەبێت، بەتایبەت ئەو لایەنانەی نوێنەرایەتی
پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییە جیاوازەکان دەکەن، ئەمەش لەپێناو پاراستنی تەبایی و
پێکەوەژیان لە ناوچەکەدا.
38 جار خوێندراوەتەوە