بە نێوەندگیری پاکستان و بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ چەند پرسێکی
نێوانیان و کۆتاییهێنان بە شەڕ، بڕیارە ئەمڕۆ وەفدی دانوستانکاری ئێران و ئەمریکا
لە ئیسلامئاباد کۆببنەوە.
وەفدی ئێرانی بە سەرۆکایەتی محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئەو
وڵاتە دوێنێ گەیشتە ئیسلامئاباد و وەفدی ئەمریکیش ئەمڕۆ گەیشتە پاکستان.
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندووە، جەی دی ڤانسی جێگری بەشداری دانوستانەکانی
ئەمرۆ دەکات، بەڵام بە گوێرەی هەواڵێکی رۆیتەرز تائێستا ئەوە پشتڕاست کراوەتەوە،
کە ستیڤ ویتکۆف و جارید کۆشنەر بۆ دانوستان لە پاکستانن.
دانوستانەکە بە نێوەندگیری پاکستان هەوڵێکە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ
کێشەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، لە پرسی بەرنامەی ئەتۆمی، بەرنامەی موشەکی،
گەرووی هورمز، سزاکانی سەر ئێران و چەند پرسێکی تر.
ئەم دانوستانە دوای 40 رۆژ شەڕی نێوان ئەمریکا/ئیسرائیل و ئێران دێت، کە بە
شێوەی کاتی و بۆ ماوەی دوو هەفتە وەستێنراوە و وەستانی یەکجارەکی و دەستپێکردنەوەی
ئەو شەڕە بەستراوەتەوە بە ئاکامی دانوستانەکانی ئیسلامئاباد.
20 جار خوێندراوەتەوە