تیمی دانوستانکاری ئەمریکا: ئامادەین بۆ ئاشتی، بەڵام ڕێگە نادەین یاری بە کات بکرێت

KNN : Kurdish News Network
06:26 - 10/04/2026
جیهان
+
-

ئیدارەی ئەمریکا ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجامدانی دانوستانێکی ئەرێنی لەگەڵ ئێران نیشان دەدات، بەڵام مەرجی "نییەتی پاک" بۆ تاران دادەنێت. نوێنەری تیمی دانوستانکاری ئەمریکا ڕایگەیاند، سەرۆکی وڵات ڕێنمایی ڕوونی پێداون بۆ چۆنییەتی بەڕێوەچوونی گفتوگۆکان

 

تیمی دانوستانکاری ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، ئەگەر کۆماری ئیسلامی ئێران بە جیدییەت و نییەتێکی پاکەوە بێتە سەر مێزی گفتوگۆ، واشنتۆن ئامادەیە دەستی ئاشتی بۆ درێژ بکات. هاوکات هۆشداریشی دا کە ئەگەر تاران بیەوێت یاری بە کات بکات یان دانوستانەکان بۆ مەبەستی تر بەکاربهێنێت، ئەوا تیمی ئەمریکی بەو شێوەیە کراوە نابێت و هەڵوێستی توندی دەبێت

 

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە چاوەکان لەسەر خولێکی نوێی گفتوگۆکانی نێوان هەردوو وڵاتە و ئیدارەی کۆشکی سپی دەیەوێت لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە بگاتە ئەنجام، بەڵام وەک تیمەکە ئاماژەی پێدا، هەموو شتێک بەندە بە هەڵوێست و کرداری ئێرانییەکان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا

25 جار خوێندراوەتەوە