محەمەد ئەکرەمی نیا وتەبێژی سوپای ئێران ڕایگەیاند؛ هێشتا وڵاتەکەی لە دۆخی شەڕدایە، بەڵام گەیشتن بە قۆناغی ئاگربەست و هەنگاونان بەرەو دانوستان بە سەرکەوتن بۆ گەلی ئێران هەژمار دەکەن
ئاماژەی بەوەش کرد لایەنی بەرامبەریان ناچار کردووە بەپێی مەرجەکانی ئێران و پێشنیازی 10 خاڵی تاران، ئاگربەست قبوڵ بکات
وتەبێژی سوپای ئێران ڕەخنەی توندی لە هەڵوێستەکانی واشنتۆن گرت و ڕایگەیاند ئەمریکییەکان و بەتایبەت دۆناڵد ترەمپ ، لە ڕابردوودا خۆیان سەلماندووە کە جێگەی متمانە نین
هەروەک جەختی لەوەش کردەوە، دوژمن لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و دوو خولی دانوستاندا نیشانی داوە کە ناتوانرێت متمانەی پێ بکرێت
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، ئەکرەمی نیا ئاماژەی بە ئامادەیی هێزەکانیان کرد و وتی بۆ هەر هەنگاوێکی داهاتوو، چاوەڕوانی فەرمانی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکان دەکەین
28 جار خوێندراوەتەوە