دەروازە سنوورییەکانی هەرێم و ئێران کرانەوە و هاتوچۆی بازرگانی دەستی پێکردەوە.
یەکێتیی هاوردەکاران و ناردنکارانی هەرێم ڕایگەیاند: دەروازە سنوورییەکانمان لەگەڵ وڵاتی ئێراندا کراونەتەوە و ڕۆژانە زیاتر لە 500 بارهەڵگر تەنیا لە دەروازەی باشماخەوە دێنە هەرێمی کوردستان.
لەگەڵ هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و زیادبوونی گرژییەکانی ناوچەکە، وڵاتی ئێران بڕیاری دابوو دەروازەکان دابخات و هیچ جوڵەیەکی بازرگانی ئەنجام نەدەدرا.
لە پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە 10 ڕۆژ بەسەر گرژییەکاندا، ئەمڕۆ سێشەممە دەروازە سنوورییەکان بەتەواوەتی کرانەوە و هاتوچۆی بازرگانی ئاسایی بووەوە.
یەکێتیی هاوردەکاران و ناردنکارانی هەرێم ڕایگەیاند، سەرجەم دەروازەکان کراونەتەوە و لە ئێستادا ڕۆژانە لە دەروازەی باشماخ زیاتر لە 500 بارهەڵگر دێنە هەرێمەوە کە کاڵای ئێرانی و باری ترانزێتیان پێیە و ڕۆژانە ئەم ژمارەیەش لە زیادبووندایە.»
459 جار خوێندراوەتەوە