سوپای پاسداران هەڕەشەی
کردنە ئامانجی سەرجەم کۆمپانیا نەوتییەکانی سەر بە ئەمریکا لە ناوچەکە دەکات، گەر
بێت و واشنتن و ئیسرائیل ژێرخانی وزەی وڵاتەکەی بکەنە ئامانج.
دوای ئەوەی دۆناڵد
ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رەنگە لە داهاتوودا ژێرخانی نەوتی ئێران لە
دوورگەی خارگ بکەنە ئامانج، بڕیارگەی ناوەندی قەرارگای خاتەمولئەنبیای سوپای
پاسداران وەڵامی دایەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا
هاتووە: ئەگەر هێرشبکرێتە سەر ژێرخانی نەوت، ئابوری و وزەی ئێران، وەک پێشتر
رامانگەیاندبوو، دەستبەجێ ژێرخانی نەوتی، ئابوری و وزەی سەر بە کۆمپانیا
نەوتییەکان لە تەواوی ناوچەکە کە پشتی ئەمریکایان تێدابێت یاخود هاوکاری ئەمریکا بکەن،
دەکرێنە ئامانج و دەبنە خۆڵەمێش.
ئەمەش دوای ئەوەدێت کە
شەوی رابردوو هێزی ئاسمانی ئەمریکا بە چڕی دوورگەی خارگی ئێرانیان بۆردومان کرد،
کە بە شادەماری هەناردەی نەوتی ئێران دادەنرێت، بەڵام بە وتەی ترەمپ لەم هێرشەدا
دامەزراوە نەوتییەکانیان نەکردووەتە ئامانج، هەرچەندە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە
دوورنییە دواتر پێداچوونەوە بە بڕیارەکەیان بکەن و ئەو دامەزراوانەش بکەنە ئامانج.
108 جار خوێندراوەتەوە