هێزەکانی حەشدی شەعبی بۆردومان کران و بارەگاکانی سنوری سوریایان چۆڵ کرد

KNN : Kurdish News Network
11:13 - 04/03/2026
عێراق
+
-

هێزەکانی حەشدی شەعبی بۆردومان کران و بارەگاکانی سنوری سوریایان چۆڵ کرد

 

 

هێزەکانی حەشدی شەعبی رایانگەیاند شەوی رابردوو لە ناوچەی جرف سەخر لە باکووری پارێزگای بابل و لە پارێزگای ئەنبار دوو جار هێرش کراوەتە سەر هێزەکانمان و کوژراو برینداریان هەیە.

 

لە راگەیاندراوەکەدا دەڵێت درەنگانی شەوی ڕابردوو هێزەکانی ئەمریکا دوو هێرشیان کردە سەر بارەگاکانمان.

بەهۆی هێرشەکانەوە ژمارەیەک کوژراو و بریندار لە ڕیزەکانی حەشدی شەعبییدا هەن.

 

لە هەمان کاتدا، ئاژانسی هاوار ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوی کردەوە کە هێزەکانی حەشدی شەعبی بارەگا سەرەکییەکانی خۆیان لە سنووری نێوان عیراق و سوریا چۆڵ کردوە. هۆکاری چۆڵکردنی بارەگاکانیان بۆ خۆپاریزی لە بۆردومانەکانی ئەمریکا گەراندۆتەوە.

 

ئەمەش لە کاتیکدایە کە سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە سوریا هێزی زیاتری ڕەوانەی سنورەکانی کردوە لەگەڵ عێراق

392 جار خوێندراوەتەوە