حکومەتی هەریمی کوردستان هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و سێ پرسی گرنگی موچە و یەکخستنی پێشمەرگە و لێخۆشبوونی هاتوچۆ تاوتوێ دەکات.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و سێ پرسی جیاواز تاوتوێ دەکات کە موچە و یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و لێخۆشبوونی 20%ی هاتوچۆ تاوتوێ دەکات.
بەپێی کارنامەی بڵاوکراوەی ئەنجومەنی وەزیران، حکومەت باس لە دوایین پێشهاتەکانی ڕەوشی دارایی هەرێم و پرسی خەرجکردنی موچەی موچەخۆران دەکات ، دواین هەوڵ و پێشهاتەکانی نێوان هەرێم و ناوەند تاوتوێ دەکرێت.
لە تەوەرێکی دیکەدا، وەزیری پێشمەرگە باس لە جێبەجێکردنی چاکسازییەکانی ناو وەزارەتەکە و یەکخستنەوەی هێزکانی 70 و 80 و سەرجەم هێزەکان دەکات لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا.
هاوکات بڕیاردان لەسەر پێشنیارێکی وەزارەتی ناوخۆ بۆ درێژکردنەوەی ماوەی لێخۆشبوونی 20%ی لە سزاکانی سەرپێچیی هاتوچۆ یەکێکی دیکە دەبێت لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە...
31 جار خوێندراوەتەوە