نرخی زێڕ لە بەرزییدا ناجێگیرە

KNN : Kurdish News Network
12:47 - 25/02/2026
کوردستان
+
-

نرخی زێڕ لە بەرزییدا ناجێگیرە و لە سێ ڕۆژدا نزیکەی 100 دۆلار چووەتە سەر نرخەکەی.

 

هەواڵ:KNNC

 

ناجێگیریی نرخی زێڕ بەردەوامە و بۆ ئەمڕۆش جارێکی دیکە بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و هەر ئۆنسەیەکی نزیکەی 20 دۆلار چوویە سەر نرخەکەیلە 5 هەزار و 200 دۆلار نزیک دەبێتەوە.

جیاواز لە بەرزبوونەوەکەی ئەمڕۆی لە سێ رۆژی ڕابردوودا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ نزیک بە 100 دۆلار بەرزبووتەوە و لە 5 هەزار و 998 دۆلارەوە بۆ 5 هەزار و 195 دۆلار بەرزبووەتەوە.

لەگەڵ بەرزبوونەوەکەیدا ئێستا نرخی مسقاڵێکی زێڕی عەیارە 21 کە زۆرترین خواستی لەسەرە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بە ملیۆنێک و 137 هەزار دینارە.

‎نرخی عەیارە جیاوازەکانی دیکە بەمجۆرەی خوارەوەیە:

‎نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە ملیۆنێک و 300 هەزار دینارە
‎نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22 بە ملیۆنێک و 190 هەزار دینارە
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە ملیۆنێک و 137 هەزار دینارە
‎نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 975 هەزار دینارە

122 جار خوێندراوەتەوە