دەوڵەتی یاسا: تا ئێستا تاکە کاندیدمان نوری مالیکییە

KNN : Kurdish News Network
01:35 - 23/02/2026
عێراق
+
-

دەوڵەتی یاسا دەڵێت تا ئێستا تاکە کاندیدیان مالیکییە و کشانەوە نازانێت و ناکشێتەوە.

 

هەواڵ:KNNC

عەقیل فەتلاوی وتەبێژی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا پێداگرە لەسەر مانەوەی کاندیدەکەیان کە نووری مالیکییە وەک کاندیدی سەرۆکوەزیران و بە هیچ شێوەیەک بڕیاری کشانەوەی نادرێت، وتیشی سەرباری ناکۆکییەکان، تا ئەم کاتە مانەوەی مالیکی بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگییە نەکبە تەنها دەوڵەتی یاسا.

بە وتەی عەقیل فەتلاوی تەنها دوو سەرکردەی چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ مانەوەی نوری مالیکی نین کە عەمار حەکیم و قەیس خەزعەلین، بەڵام ئەمە واینەکردووە کە چوارچێوەی هەماهەنگی دەست لە کاندیدەکەی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق هەڵبگرێت.

لەبارەی پەککەوتنی کۆبوونەوەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، وتەبێژەکەی دەوڵەتی یاسا وتی، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەی خولی چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی سەرجەم سەرکردە شیعەکان دەکرێت...

116 جار خوێندراوەتەوە