نوری مالیکی دەڵێت
ناسنامەی ئێمە تەنها عێراقییە و هەموو بڕیارێکمان لەپێناو خواست و بەرژوەندیی گەلەکەمان
دەبێت و قۆناغەکە پێویستی بە یەکگرتویی هەیە.
هەواڵ:KNNC
نوریی مالیکی سەرۆکی
هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە نوێترین لێدوانی سیاسییدا ڕایگەیاند: "بەرپرسیارێتی
نیشتمانیمان بەرامبەر بە گەلەکەمان و نیشتمانمان عێراق، ناچارمان دەکات هەوڵبدەین
و شارەزایی خۆمان تەرخان بکەین بۆ ڕاستکردنەوە و بەهێزکردنی ڕەوتی پڕۆسەی سیاسی"
مالیکی ئاماژەی بەوەشکردوە
هاوپەیمانییەکەی کە دەوڵەتی یاسایە باوەڕی بە عێراقێکی دیموکراسی و مەدەنی هەیە، کە
کراوە بێت بۆ هاوبەشی نێودەوڵەتیی دروست، وەک لەگەڵ ئەمریکا و ئەوروپا، فراوانکردنی
پەیوەندییە ئابوورییەکان لەگەڵ ئەو لایەنانە، بازدانێکی چۆنایەتی لە بوارەکانی ژێرخانی
ئابوریی، پەروەردە، پەرەپێدانی خزمەتگوزاری، و کەرتی وزە بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
مالیکی جەختی لەوە کردەوە
کە "ناسنامەی ئەوان تەنها عێراقییە، لەسەر بنەمای خواستی گەلە، هەروەها بڕیارەکانمان
پێش هەموو شتێک لە بەرژەوەندی گەلەکەمانەوە سەرچاوە دەگرن، لەگەڵ ئەوەشدا دەستیان
بۆ هاوکاریی و یەکگرتنی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی درێژکردوە بە شێوەیەک کە خزمەت بە گەلانی
ناوچەکە و جیهان بکات.
تا ئێستا نوری مالیکی کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگییە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران و ئەمەریکاش پێداگرە لەسەر لابردنی و دەڵێت ناوبراو هێڵی سورە و بوونەوە بە سەرۆکوەزیرانی زیان لە پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و عێراق دەدات، مالیکیش وتویەتی پابەندی هەر بڕیارێکی چوارچێوەی هەماهەنگی دەبێت و تاکە ئامانجی بەرژەوەندی عێراق دەبێت...
103 جار خوێندراوەتەوە