وەزارەتی دەرەوەی عێراق: نایشارینەوە ئەمریکا هەڕەشەی توندی لە عێراق کردوە

KNN : Kurdish News Network
09:28 - 19/02/2026
عێراق
+
-

وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت نایشارینەوە ئەمریکا هەڕەشەی توندی لە عێراق کردوە و وتویەتی کە مالیکی هێڵی سورە.

 

هەواڵ:KNNC

 

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر چاوپێکەوتنەکەی دوێنێ شەوی فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ کەناڵێکی تەلەڤزیۆنیدا بڵاوکردەوەو ئاشکرایدەکات، واشنتۆن نامەیەکی زارەکی ئاڕاستەی بەغداد کردووە کە تێیدا هۆشداری توندی تێدایە سەبارەت بە پرسی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو.

لە بەیاننماکەدا هاتوە ئەمریکا بە ڕوونی ئاماژەی بە ئەگەری سەپاندنی سزا بەسەر چەندین کەسایەتی و دامەزراوەی عێراقیدا کردووە، ئەگەر "کوتلەی گەورە" سوور بێت لەسەر کاندیدەکەی ئێستای، ڕایگەیاندووە کە کاندیدکردنی نوری مالیکی هێڵی سوورە و واشنتۆن ناچار دەکات بە تەواوی پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراقدا بکاتەوە.

 

وەزارەتەکە دەشڵێت واشنتۆن بەردەوامیی هاوکارییەکان و شێوازی کارکردنی لەگەڵ عێراق بەستووەتەوە بەو "پێوەرانە"ی کە بۆ حکومەتی داهاتوو دیاریکردوون.

237 جار خوێندراوەتەوە