لە کەرکوک بۆرییەکی غاز تەقییەوە کە غازی
لەنێوان دوو کێڵگە دەگواستەوە.
هەواڵ:KNNC
بەپێی
زانیارییە بڵاوکراوەکان بەرەبەیانی ئەمرۆ بۆرییەكی غاز لەناوچەی باجوان لە سنوری
كەركوک تەقییەوە، کە غاز لە نێوان هەردوو كێڵگەی (ئەی بی یەک و ئەی بی دوو) لە باجوان
دەگوازێتەوە.
لەبارەی هۆکاری
تەقینەوەکە سەرچاوە ئاگەدارەکان ڕایانگەیاندوە، هۆكاری تەقینەوەی بۆرییەكە تەكنیكی
بووە و ئاگرەكەش نزیكەی دوو کاتژمێر و نیو بەردەوام بووە، دواتر لەلایەن بەرگری
شارستانی كۆمپانیاكەوە كۆنترۆڵكراوە و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە...
112 جار خوێندراوەتەوە