نرخی 100 دۆلار گەیشتە 153 هەزار دینار

KNN : Kurdish News Network
01:09 - 19/02/2026
کوردستان
+
-

بەهای دینار بەردەوامە لە دابەزین و نرخی هەر 100 دۆلاریک گەیشتە 153 هەزار دینار ە لەسەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 10 هەزار دینار چووەتە سەر نرخەکەی.

 

هەواڵ:KNNC

 

بەهای دیناری عێراقیی بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆش نرخی هەر 100 دۆلارێک گەیشتە 153 هەزار دینار.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنێ نرخی 100 دۆلار 151 هەزار و 800 و ئەمڕۆش لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا 152 و 600 دیناربوو.

لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهای دینار دابەزینێکی بەرچاوی بەۆخوە بینیوە و لەوکاتەوە نزیکەی 10 هەزار دیناری بەهاکای لەدەستداوە و لە 142 هەزار دینارەوە تا 153 هەزار دینار دابەزیوە بەرامبەر بە 100 دۆلار...

49 جار خوێندراوەتەوە