مامۆستا عەلی باپیر لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە دانا ئەحمەد مەجید کرد
ئەمڕۆ پێنج شەممە (19/2/2026) مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ دانا ئەحمەد مەجید ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجامداو، پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنفڕانسی نیشتمانی و هەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتی و جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد.
هەر لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری پیرۆزبایی لە دانا ئەحمەد مەجید کرد، بەهۆی هەڵبژاردنی وەک ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەکەو هیوای سەرکەوتنی بۆخواست.
ڕۆژی دوشەممەی ڕابردو لە شاری کەرکوک، کۆنفڕانسی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرکەوتویی ئەنجامدراو، تێیدا ڕێکخەری گشتی و جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەکە هەڵبژێردران.
105 جار خوێندراوەتەوە