لە چوارچێوەی پڕۆسەی چارەسەرییی و ئاشتییدا ڕاپۆرتی کۆمسیۆنی پەرلەمانیی تورکیا پەسەندکرا.
هەواڵ:KNNC
پاش
کۆتاییهاتنی، ڕاپۆرتی هاوبەشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی
پەرلەمان، کە پێشنیازی لایەنە سیاسییەکانی سەبارەت بە پڕۆسەی چارەسەریی پرسی کورد
لەخۆدەگرێت پەسەندکرا.
ڕاپۆرتەکە 60 لاپەڕەیە بە 47 دەنگ پەسەندکرا، هاوکات 2 دەنگی نەخێر و دەنگێکی بێلایەنیش بوونیان هەبوو، هاوکات ئەندامێکیش هیچ دەنگیکی نەدا، بەو جۆرەش ڕاپۆرتەکە لە کۆی 51 دەنگ توانی 47 دنگی بەڵێ وەربگرێت.
لە رەشنووسی
راپۆرتەکەدا هەرچەندە ناوی "مافی هیوا" راستەوخۆ نەهاتووە، بەڵام بۆ
زیندانییانی سیاسی و عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە چەند خاڵێکی
سەرەکی لەخۆدەگرێت. بەشێک لەوانە بریتین لە:
* هەمواری
جێبەجێکردن: داوا دەکرێت یاساکانی جێبەجێکردنی سزا بەپێی بڕیارەکانی دادگەی مافی
مرۆڤی ئەورووپا و دادگەی دەستووریی باڵا پێداچوونەوەیان بۆ بکرێت.
* زیندانییە
نەخۆشەکان: بۆ زیندانییە نەخۆش و بەساڵاچووەکان، پێشنیازی "دواخستنی
جێبەجێکردنی سزا" دەکرێت.
*دادگاییکردنی
بێگرتن: پێشنیاز سەبارەت بە دادگاییکردن بەبێ گرتن کراوە.
*کۆتاییهێنان
بە قەییوم: لە ڕاپۆرتەکەدا داوای کۆتاییهێنان بە سیستمی قەییوم دەکرێ. ئەگەر سەرۆک
شارەوانییەک لە کارەکەی دوورخرایەوە، دەبێت ئەنجومەنی شارەوانی کەسێکی دیکە لە
شوێنی هەڵبژێرێت.
* پێناسەی
تیرۆر: پێشنیاز دەکرێت "پێناسەی تیرۆر" بگۆڕدرێ، و ئەو
چالاکییانەی توندوتیژییان تێدا نییە (وەکو ئازادیی ڕادەربڕین)، وەکو تاوانی تیرۆر هەژمار
نەکرێن.
* یاسای
تایبەت: پێشنیاز دەکرێ دوای دڵنیابوونەوە لە دانانی چەک، یاسایەکی تایبەت و
سەربەخۆ بۆ ئەم قۆناغە دەربکرێت.
لەپێش پەسەندکردنی ڕاپۆرتەکەشدا نوعمان کۆرتمڵوش سەرۆکی پەرلەمان و کۆمسیۆنەکە ڕایگەیاند: ئەو ڕاپۆرت و دەنگدانە ئەنجام نییە و تەنها پێناسەیە و گۆڕینی دەستوریش لە دەسەڵاتی کۆمسیۆنەکەدا نییە...
59 جار خوێندراوەتەوە