کیم جۆنگ ئون هەڕەشەی بەکارهێنانی ئەتۆم لە کۆریای باشور دەکات

KNN : Kurdish News Network
09:24 - 19/02/2026
جیهان
+
-

کۆریای باکور هەڕەشە لە کۆریای باشور دەکات و دەڵێت ئێستا سیستمێکی موشەکییم هەیە کە دەتوانێت ئەتۆم بگەیەنێتە قوڵایی خاکەکەتان.

 

هەواڵ:KNNC

 

کیم جۆنگ ئون ڕێبەری کۆریای باکور لە میانی بەشدارییکردنی لە ناساندنی سیستمیکی موشەکیی نوێ ڕایگەیاند: سیستمەکە بۆ ئەرکە تایبەت و گرنگەکان بەکاردێت.

 

درێژەی بە قسەکانیدا و وتی، سیستمی KN-25 کە بە ئەسپە ڕەشەکەی کۆریای باکور ناسراوە و لەگەڵ ئەتۆمدا نوێکراوەتەوە، تایبەمەندییەکی بێوێنەی هەیە لە ئاستی جیهاندا، ئاماژەی بەوەکرد، کە سیستمە نوێیەکە دەتوانێت ئەتۆم بۆ قوڵایی خاکی کۆریا بگوازێتەوە و ئامانجەکانی بە دروستی بپێکێت

 

ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریا (KCNA) لە زاری کیم جۆنگ ئونەوە بڵاویکردەوە، پەرەپێدانی ئەم سیستمە نوێیە لە چوارچێوەی پلانی وڵاتەکەیدایە بۆ بەرزکردنەوەی توانای ستراتیژی، بەتایبەت لەم کاتەدا کە نیمچە دوورگەی کۆریا بە دۆخێکی پڕ لە گرژیدا تێدەپەڕێت...

212 جار خوێندراوەتەوە