بەڵێن عەبدوڵڵا، سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، لە بروسکەیەکی فەرمیدا پیرۆزبایی لە دانا ئەحمەد مەجید کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان.
لە پەیامەکەیدا، وێڕای پیرۆزبایی لە ئەندامانی نوێی جڤاتی نیشتمانی، هیوای خواست ئەم قۆناغە نوێیەی سەرکردایەتی گۆڕان ببێتە دەرفەتێک بۆ کاراترکردن و بەهێزکردنی پێگەی ئەو بزووتنەوەیە لە پرۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستاندا.
دەقی پەیامەکە
بەڕێز کاک دانا ئەحمەد مەجید ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان
بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەک ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و هەڵبژاردنی ئەندامانی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان، بە گەرمی پیرۆزبایی لە ئێوە و لە ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی و ئەندامانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەم. هیوادارم هەڵبژاردنی بەڕێزتان و سەرکردایەتییە نوێی، دەرفەتێک بێ بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی بزووتنەوەی گۆڕان لە کایەی سیاسیی کوردستاندا.
لەگەڵ ڕێزماندا.
بەڵێن عەبدوڵڵا
سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
95 جار خوێندراوەتەوە