بە هەماهەنگی عێراق و سوریا دەستگیرا بەسە نزیکەی نیو ملیۆن دەنک حەبی کەپتاگۆن

KNN : Kurdish News Network
09:01 - 19/02/2026
عێراق
+
-

بە هەماهەنگی عێراق و سوریا دەستگیرا بەسەر نزیکەی نیو ملیۆن دەنک حەبی کەپتاگۆن و دوو بازرگانی نێودەوڵەتیش دەستگیرکران.

 

هەواڵ:KNNC

 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە دەرەوەی سنوورەکان، دەستی بەسەر 400 هەزار حەبی هۆشبەردا گرت و دوو بازرگانی نێودەوڵەتیشیان دەستگیرکرد.

 

وەزارەتی ئاماژەی بەوەداوە، لە ئەنجامی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا، دوو تۆمەتباری سەرەکی کە ئەندامی تۆڕێکی نێودەوڵەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرن، دەستگیرکران و دەستبەسەر 400 هەزار حەبی کاپتاگۆندا گیرا، کە ئامادەکرابوون بۆ ئەوەی بە قاچاخ لە سنوورەکانەوە بپەڕێنرێنەوە.

 

ئەوەشی ڕوونکردوەتەوە کە چالاکییەکە لە چوارچێوەی هاوکارییە ئەمنیی و هەواڵگرییەکانی نێوان عێراق و ئەنجامدراوە، لیژنەیەکی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ماددە هۆشبەرەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی سوری، چوونەتە ناو خاکی سوریا و لە پارێزگای حومس ئۆپەراسیۆنەکەیان ئەنجامداوە.

166 جار خوێندراوەتەوە