پەرلەمانی تورکیا دەنگ لەسەر ڕاپۆرتی کۆمسیۆنی چارەسەریی دەدات

KNN : Kurdish News Network
11:32 - 18/02/2026
کوردستان
+
-

دەنگدان لەسەر ڕاپۆرتی کۆمسیۆنەکەی چارەسەریی تورکیا دەدرێت و سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دەڵێت دەیانەوێت برایەتی لە وڵاتیاندا هەبیت و دژی هەوڵی وڵاتانی داگیرکارن لە ناوچەکە، ڕاپۆرتەکە ئەنجام نییە و پێناسەیە.

 

هەواڵ:KNNC

نوعمان کۆرتمڵوش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و کۆمسیۆنی چارەسەریی لە نوێترین لێدوانیدا قسەی لەبارەی چارەسەریی و پێشهاتەکانی ناوچەکە کرد کە یەکێک لە پرسە گرنگەکان دەنگدانی ئەمڕۆیە لەبارەی ڕاپۆرتی کۆمسیۆنەکە.

پڕۆسەکە قۆناغی باسی بڕیوە و ئەوەی پەیوەستە بە پەرلەمانەوە کۆمسیۆنەکەیە و کارەکەیەتی کە یەکێکە لە هەنگاوە گرنگەکان، بەڵام نوسینەوە دەستور کاری کۆمسیۆنەکە نییە و هەنگاوەکانی دوائەون، سەرئەنجام دەمانەوێت شەڕ لە تورکیا کۆتایی بێت و برایەتی بچەسپێت، وتیشی ئەو ڕاپۆرتەی ئەمڕۆ دەنگی لەسەر دەدرێت ئەنجام نییە و پێناسەیە، گۆڕانکارییکردنیش لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە.

 

لەبارەی دۆخی ناوچەکە ئاماژەی بەوەدا، تورکیا بەتەواوەتی دژی وڵاتانی داگیرکار و هەوڵەکانییانە لە ناوچەکە و هەر هەنگاوێک تورکیا بۆ ناوخۆ و دەرەوە بینێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەکانە.

 

کۆمسیۆنەکە پێکدێت لە 51 ئەندام و دەبێت ڕاپۆرتەکەی ئەمڕۆش لانی کەم 31 کەس دەنگی پێبدات بۆ پەسەندکردن...

99 جار خوێندراوەتەوە