مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بروسکەیەکی فەرمیدا پیرۆزبایی گەرمی خۆی ئاراستەی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان و دانا ئەحمەد مەجید کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەکە.
لە بروسکەکەدا یەکێتی هیوای خواستووە کە سەرکەوتنی کۆنفرانس و ڕێکخستنەوەی ناوخۆیی گۆڕان ببێتە هەوێنێک بۆ پەرەپێدانی بەشدارییە سیاسییەکان و توندوتۆڵکردنی هاوخەباتی نێوان هەردوولا و گشت لایەنە سیاسییەکانی تری کوردستان، بە ئاراستەی خزمەتکردنی زیاتری گەل و نیشتمان.
دەقی پەیامەکە
بەڕێزان جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان
بەبۆنەی بەستن و سەرکەوتنی کۆنفرانسی بزوتنەوەکەتان، بزوتنەوەی گۆڕان و هەڵبژاردنی جڤاتی نیشتمانی و ڕێکخەری گشتییەوە ، پیرۆزبایی گەرم لە بەڕێزان کاک دانا ئەحمەد مەجید ڕێکخەری گشتی و ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی و سەرجەم هەڵسوراوانی و لایەنگرانی بزوتنەوەکەتان دەکەین، هیوادارین ڕێکخستنەوە و پەرەپێدانی گۆڕان ببێتە مایەی پتەوکردنی بەشداری کاراتان لە پرۆسەی سیاسی وڵات و توندوتۆڵکردنی هاوخەباتیتان لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و گشت لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری گەل و نیشتمانە خۆشەویستەکەمان.
جارێکی تر پیرۆزە و سەرکەوتووبن.
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
118 جار خوێندراوەتەوە