یەکێتی مامۆستایان پەیامی
پیرۆزبایی ئاڕاستەی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات و دەڵێت هیواخوازین کۆنفڕانسەکە و
سەرکردایەتی نوێ ببێت هۆی پتەوکردنی تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەکان.
هەواڵ:KNNC
یەکێتی مامۆستایانی
کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بزوتنەوەی گۆڕان کرد و ڕایگەیاند: خوازیارن
هەنگاوەکە ببێتە هۆکاری بەهێزکردنی تەبایی و پێکەوەیی.
ڕاگەیەندراوی یەکێتی مامۆستایان:
بروسکەی پیرۆزبایی یەکێتی
مامۆستایانی کوردستان بۆ بزووتنەوەی گۆڕان
بەناوی خودای بەخشندەی
میهرەبان
بەڕێز/ کاک دانا ئەحمەد
مەجید - ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان
بەبۆنەی هەڵبژاردنتان
وەک ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و هەڵبژاردنی ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی، بەناوی
سەرۆک و ئەندامانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەین.
هیوای ئەوە دەخوازین سەرکردایەتیی
نوێتان هەنگاوێکی گرنگ بێت بۆ بەهێزکردنی پڕۆسەی سیاسی و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی
گەلی کوردستان، و پتەوکردنی تەبایی و هاوکاری نێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەکان.
دووبارە هیوای سەرکەوتن
و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.
یەکێتی مامۆستایانی
کوردستان
مەکتەبی سکرتاریەت
90 جار خوێندراوەتەوە