جارێکی دیکە هەریمی کوردستان و ئەمەریکا لەبارەی پرسی
پێشمەرگە کۆبوونەوە و جەختیان لە یەکگرتنی هێزەکان کردەوە.
هەواڵ:KNNC
سەرۆکایەتی
هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە گەڕێکی تری کۆبوونەوە هاوبەشەکانی نێوان بەرپرسانی
دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان و شاندێکی دیپلۆماسی و سەربازیی
ئەمەریکا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرۆسەی چاکسازی و یەکگرتنی هێزی پێشمەرگە، بەڕێوە
چوو.
ئاماژەیان
بەوەکردوە، لە گفتوگۆکاندا کە بە ئامادەبونی جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی
هەرێمی كوردستان و خاتوو وێندی گرين، كونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی كوردستان و
بە ئامادەبونی شۆڕش ئیسماعیلی وەزیری پێشمەرگە بەڕێوەچوو، وێڕای جەختکردنەوە لە
گرنگیی سەرخستنی پرۆسەی چاکسازیی هێزی پێشمەرگە، دوا هەنگاوەکانی پرۆسەکە خرانە
روو.
ئەوەش
خراوەتەڕوو، هەنگاوی هاوبەش بۆ خێراکردنی پرۆسەکە و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی
بەردەمی دووپات کرایەوە و بیروڕا سەبارەت بە فراوانکردنی هەماهەنگی و هاریکاری
لەنێوان هەردوولادا ئاڵوگۆڕ کرا....
35 جار خوێندراوەتەوە