وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا جەخت لە جیبەجێکردنی ڕیککەوتنی کورد و دیمەشق دەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
03:43 - 14/02/2026
کوردستان
+
-

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت دەبێت مافی پێکهاتەکان لە سوریا بدرێت و ئاگربەست و تێکەڵکردنی هێزەکانیش بەپێی ڕێککەوتنەکە جێبەجێبکرێن.


هەواڵ:KNNC


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەی نێوان مارکۆ ڕۆبیۆی وەزیر لەگەڵ مەزڵوم عەبدی و ئەسعەد شەیبانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندوە کە مارکۆ ڕۆبیۆی وەزیری وەزارەتەکە لەگەڵ هەردوولادا جەختی لە ئاگربەست و جێبەجێکردنی ڕێککەوتن و تێکەڵکردنی هێزەکان کردوەتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە دیدارەکەدا چەند پرسێکی چارەنووسساز تاووتوێ کراون کە خۆیان لە  سەقامگیری سوریادا دەبیننەوە و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ سوریایەکی سەقامگیر و ئاشتیخواز لەگەڵ دراوسێکانیدا دووپاتکردەوە.

هاوکات ڕۆبیۆن داوای پاراستنی مافی پێکهاتەکانی کردوە بەبێ جیاوازیی، لەگەڵ ئەوەشدا ڕوبیۆ پێشوازی لە پابەندیی حکومەتی سوریا کرد بۆ هەماهەنگی تەواو لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ تێکشکاندنی یەکجاریی داعش.

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ سەقامگیرکردنی دۆخی سوریا و گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی بەردەوامن، بە تایبەت لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوبەریی خۆسەر و هەماهەنگییەکانی نێوان هەسەدە و دیمەشق.

67 جار خوێندراوەتەوە