چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی و دۆلار لە پێشینەی کارەکانی مالیکیدایە

KNN : Kurdish News Network
09:18 - 10/02/2026
عێراق
+
-

سیاسییەک دەڵێت دەستکارییکردنی نرخی دۆلار تەنها لە دەسەڵاتی حکومەتی داهاتوودایە و نوری مالیکیش وەک کاندیدی پۆستەکە چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی و دۆلاری لەپێشینەی کارەکانی داناوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

محەممەد باقر پەرلەمانتاری پێشووی عێراق ڕایگەیاند: ڕوونە عێراق ڕووبەڕووی قەیرانی دارایی بووەتەوە کاریگەریی تەواوی لەسەر پرسی مووچەی وەزارەت و دەزگاکان و دامودەزگاکانی حکومەت دەستی پێکردوە ڕێکارەکانی چارەسەریشی بەرباسن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا چەندین پێشنیار خراونەتەڕوو بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی مووچە، لەنێویاندا بەرزکردنەوەی نرخی ئاڵوگۆڕکردن. بەڵام هەنگاوێکی لەو شێوەیە تەنها لەلایەن حکومەتی داهاتووەوە دەتوانرێت بنرێت. ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی نوێ لیژنەیەکی باڵای ئابووری پێکدەهێنێت بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆخی دارایی و ئابووری وڵات و پەرەپێدانی چارەسەری بابەتیانە

 

ڕوونیشیکردەوە، نوری مالیکی وەک کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی، ئەم بابەتەی لە پێشینەی کارەکانی خۆیدا بە بەرزی داناوە، بۆیە هەرکاتێک حکومەت پێکهات، بڕیاری گرنگ بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی کەرتی ئابوریی و دارایی دەبێت، هەر هەنگاوێکیش بۆ پرسەکە بنرێت دەرئەنجامی لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنەکان دەبێت و موچە و شایستەی دارایی هێڵی سورە...

177 جار خوێندراوەتەوە