سبەینێ ئەنجومەنی
نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و پرسی داعشە گوازراوەکانی سوریا تاوتوێ دەکات.
هەواڵ:KNNC
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی دانیشتنی سبەی چوارشەممەی بڵاوکردەوە کە کاتژمێر 11:00 دەستپێدەکات و تیایدا پرسی
داعشە گوازراوەکان یەکێکە لە تەوەرەکانی گفتوگۆ.
بەپێی کارنامەکە لە
بڕگەی یەکەمدا، پێداچوونەوە بەو تانانە دەکات سەبارەت ڕاست و دروستی هەندێک لە
پەرلەمانتاران پێشکەشکراون.
تەوەرێکی دیکەش بە ئامادەبوونی وەزیری داد و بریکاری وەزیری ناوخۆ بۆ کاروباری
هەواڵگری و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، گفتوگۆکردنە لەسەر بابەتی داعشە
گوازراوەکان لە سوریاوە بۆ عێراق، کە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا نزیکەی 2 هەزار و 500یان هینراونەتە عێراق.
تەوەری سێیەمی کۆبوونەوەکەش تایبەت دەبێت بە
گفتوگۆی گشتیی....
122 جار خوێندراوەتەوە