سوریا بڕیارێکی سەیری بۆ کەرتی گەشتیاریی دەرکرد و تێکەڵیی نێر و مێ و مۆسیقای
قەدەغەکرد.
هەواڵ:KNNC
شارەوانیی وادی بەردی لە سنوری دیمەشق بڕیارێکی دەرکردوە کە ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بەکەرتی گەشتیاریی و چێشتخانەو
کاتبەسەربردنەوە هەیە، کە تێیدا پێشوازیکردن لەگروپە گەشتیارییە تێکەڵەکان (نێرو مێ)
لەچێشتخانەو دامەزراوە گەشتیارییەکانی قەدەغەکرد.
بەپێی بڕیارەکە ڕێگریی
لە مۆسیقای دەنگبەرز و سەماکردنی تێکەڵ دەکرێت و بە کارێکی دوور لە نەریت و
ئادابەکان ناوبراوە.
دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی
ئاماژەیان بەوەکردوە، ئەو هەنگاوە بۆ ڕێگریکردنە لەو چالاکییانەی دەبنە هۆی بێزارکردنی
خەڵکو ئەنجامدانی ڕەفتاری نەشیاو.
هەرچەندە شارەوانیی جەختدەکاتەوە،
ئەمە سنوردارکردنی ئازادییە کەسییەکان نییەو تەنها بۆ ڕێکخستنی گەشتوگوزارە بەگوێرەی
دابونەریت و پاراستنی بەهاکان، بەڵام بڕیارەکە بوەتە جێگهی ڕەخنەی توندی خەڵک و
چالاکوانان و مشتومڕ و ناڕەزایەتییەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.
زۆرێک لەهاوڵاتیان پرسیاری
ئەوە دەکەن، کێ پێوەری "ڕەفتاری نەشیاو" دیاریدەکات و چۆن سەماو مۆسیقا
بەپێچەوانەی یاساو نەریت دادەنرێت و بابەتەکە دەرگای بەڕوی چەندین پرسیاری هەستیاردا کردوهتەوە سەبارەت بەمافی هاوڵاتییان و پاراستنی پانتاییە گشتییەکان لەسوریادا...
41 جار خوێندراوەتەوە