کۆنگرێسی ئەمەریکا پڕۆژەیاسای پاراستنی کورد تاوتوێ دەکات و کوردیش
هەنگاوەکە بە مێژویی ناودەبات.
هەواڵ:KNNC
بە پێی خشتەی دانیشتنەکانیان
بڕیارە ئەمڕۆ کۆنگریسی ئەمریکا لەبارەی پڕۆژەیاساکەی سیناتۆر لینزی گراهام کۆببنەوە کە ناوی پڕۆژەیاساکە"پاراستنی کورد".
پڕۆژەکە کە لەلایەن سیناتۆر
لینزی گراهام و ڕیچارد بلومێنتاڵ پێشکەشکراوە، کە ئامانج لێی پاراستنی کوردانی
ڕۆژئاوا و سوریایە لە کۆمەڵکوژییەکی و هێرشی
دەرەکی بۆ ماوەیەکی درێژخایەن، هاوکات بە یاسایی کردنی پارێزیگاریکردن لە کورد لە
لایەن ئەمریکاوە وەک هاوپەیمانێک و بۆ هیچ وڵاتێکی ناوچەکە نەبێت مافیان پێشێل
بکات.
لای خۆشییەوە فۆزا یوسف،
ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتیی پەیەدە، ئەم هەنگاوەی بە مێژوویی و گرنگ بۆ ڕێگری لە کۆمەڵکوژیی
کورد ناوبرد و ڕایگەیاند، گرنگی پرۆژەیاساکە لەوەدایە کە پێگەی کورد لە هاوپەیمانێکی
کاتیی سەربازییەوە بۆ هاوبەشێکی یاسایی و سیاسی جێگیر دەگۆڕێت...
596 جار خوێندراوەتەوە