سەرکردەیەکی ئەنەکەسە
دەڵێت لە دیمەشق لەگەڵ لایەنی قەتەڕی کۆبوونەوەتەوە و ئەوان ڕۆڵی کاریگەریان لە
سوریا هەیە و ئامادەن بۆ پاڵپشتیکردنی مافەکانی کورد.
هەواڵ:KNNC
فەسڵە یوسف
سەرکردە لە ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردى سوریا-ئه‌نه‌كه‌سه ڕایگەیاند: له‌كۆبونه‌وه‌یان
له‌گه‌ڵ ئەحمەد شەرعی سه‌رۆكى کاتیی سوریا و ئەسعەد شەیبانی وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و
وڵاته، سێ داواکاری پێشکەشکران كه بریتین له‌دانپێدانانی فەرمی لە دەستوری سوریا
بۆ زمانی کوردی کە وەک زمانێکی فەرمی لەپاڵ زمانی عەرەبیدا و بکرێتە زمانی خوێندن،
هاوكات چەسپاندنی گەلی کورد لەدەستوردا وەک پێکهاتەیەکی ڕەسەن و سەرەکیی سوریا،
هه‌روه‌ها کورد وەک هاوبەشێكى ڕەسەن لەهەموو دامەزراوەکانی دەوڵەتدا بەشداربن، نەک
تەنها وەک بەشداربوویەکی لاوەکی.
وتیشی، سەبارەت
بەبڕیاری ژمارە 13ی ئەحمەد شەرع کە تایبەتبوو بە پێدانی ناسنامە و زمانی کوردی،
ئێمه له‌كۆبونه‌وه‌كانماندا له‌دیمه‌شق وتومانه، ئەمە هەنگاوێکی باشە، بەڵام بەس
نییە، دەبێت ئەم مافانە لەدەستوری نوێی سوریادا جێگیربکرێن.
سه‌ركرده‌ی
ئەنەسەکە فەسڵە یوسف باسى له‌ڕۆڵی قەتەڕ
کرد لە سوریای نوێ‌دا و وتی، له‌دیمه‌شق کۆبونەوەیان لەگەڵ لایەنی قەتەڕی کردوە و
ئه‌وان ئێستا ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە سەقامگیریی سوریای پاش ڕژێمی بەعس و ئەسەد، هەروەها
قەتەڕ ئامادەیی خۆی بۆ پاڵپشتیکردنی مافەکانی گەلی کورد دەربڕیوە....
246 جار خوێندراوەتەوە