وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی
بڵاوکردەوە و دەڵێت هەر پارە گەشت یەکسەر دابەشی دەکەن.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا
تەواوبوونی ڕێکارە کارگێڕییەکانی ڕاگەیاند و وتی لەگەڵ هاتنی پارە دەست بە
دابەشکردنی دەکەن.
دەقی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابوریی:
دوای هەوڵ و بەدواداچونەکانی
تیمەکانی وەزارەتمان بۆ خەرج کردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی فەرمانبەران و
مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لە ئێستادا سەرجەم ڕێکارە ئیداری و ژمێریاریەکان لە
فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ تەواو کراون و چاوەڕێی گەیشتنی
تەمویلەکەین بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەین.
29 جار خوێندراوەتەوە