پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات

KNN : Kurdish News Network
02:25 - 25/07/2026
کوردستان
+
-

مەکتەبی سیاسی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکدا بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان، جەخت لە یەکڕیزیی نیشتمانی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان دەکاتەوە و هۆشداری دەدات لەوەی هەرێمی کوردستان لەبەردەم مەترسی و چەقبەستووییدایە.


لە پەیامەکەدا کە ئەمڕۆ شەممە (٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٦) بڵاوکراوەتەوە، مەکتەبی سیاسی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: "لەبەردەم ئەو مەترسی و چەقبەستووییەی کە ڕووبەڕووی کوردستان بووەتەوە، پێویستە هەمووان هەوڵەکانمان یەکبخەین بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانمان، وەگەڕخستنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی حکومەتی نوێی کوردستان."


هەر لە پەیامەکەدا هاتووە: "لەو چوارچێوەیەشدا هەردولا هاوڕا و پشتیوان بووین بۆ پێکهێنانی ئەنجوومەنێکی سیاسی لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان و هێنانەکایەی یەکڕیزیی نیشتمانی"، داواش دەکات ئەم یادەی بزووتنەوەی گۆڕان ببێتە هاندەر بۆ بەردەوامبوون لە خەبات و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و هێنانەدی خۆشگوزەرانی بۆ جەماوەری کوردستان.

63 جار خوێندراوەتەوە