ئەمریکا
هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات و هۆکارەکەش فشارخستنە عێراقە تا لە
ئێران دووربکەوێتەوە.
هەواڵ:KNNC
ئاژانسی
بلۆمبێرگبڵاویکردەوە:
بەرپرسانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هۆشدارییەکی توندیان داوەتە پارێزگاری
بانکی ناوەندیی عێراق سەبارەت بە ئەگەری گەڕانەوەی نوری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆک
وەزیران و وتویانە ئەگەر مالیکی ببێتەوە بە سەرۆکوەزیران، واشنتن دەست دەگرێت
بەسەر تەواوی داهاتی نەوتی عێراقدا و ڕێگری دەکات لە گەیشتنی دۆلار بە بەغدا.
بەپێی
ڕاپۆرتەکە، ئەمە وەک فشارێکی توند دەبینرێت بۆ ڕێگریکردن لە بەهێزبوونی هەژموونی
ئێران لە عێراقدا، چونکە پارەی نەوتی عێراق لە بانکی فیدراڵی ئەمریکایە و هەر
بڕیارێکی لەو جۆرە دەبێتە هۆی هەرەسهێنانی ئابووری و دارایی عێراق...
47 جار خوێندراوەتەوە