عەلی شەمخانی: هەر جوڵەیەکی ئەمەریکا شەڕی تەواوە و لە خۆی و لایەنگرانی و دڵی تەلئەبیب دەدەین

KNN : Kurdish News Network
11:09 - 29/01/2026
کوردستان
+
-

عەلی شەمخانی دەڵێت ئەمەریکا هەر جوڵەیەک دژی ئێران بکات، دەستەوەستان نابین و خۆی و لایەنگرانی بە ئامانجدەگرین و لە دڵی تەلئەبیب دەدەین.

هەواڵ:KNNC

عەلی شەمخانی ڕاوێژکاری عەلی خامنەئی ڕابەری ئێران ڕایگەیاند: هەر چالاکیەکی سەربازی ئەمریکی، لە هەر سەرچاوەیەکەوە و لە هەر ئاستێکدا بێت، بە سەرەتای شەڕێکی تەواو دادەنرێت و ئێمەش کاردانەوەمان دەبێت.

ڕاوێژکارەکەی خامنەئی وتویەتی، وەڵامدانەوەی ئێران بۆ هەر دەستدرێژییەک دەستبەجێ و بێ وێنە دەبێت، و تەنها لە دەستدرێژکارەکەدا سنووردار نابێت، بەڵکو هەموو لایەنگرانی دەگرێتەوە"، جەختیشی لەوە کردەوە کە وەڵامدانەوەکە ڕاستەوخۆ دڵی تەلئەبیب دەکاتە ئامانج.

 

ئەوەش دوای قسەکانی ترەمپ دێت لەبارەی هێرشی سەر ئێران کە وتی دەیان هەزار سەربازیی ئەمەریکیی لە ناوچەکەن و زۆر لەوە زیاترن کە بۆ ڤەنزوێلایان ناردوە، دەبێت ئێران خۆی یەکلابکاتەوە یان شەڕ یان دانوستان، چونکە کات تەوادەبێت...

35 جار خوێندراوەتەوە