هاوکاتی پشتیوانییە
فراوانەکان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان تورکیا قەدەغەی کۆبوونەوە و ڕێپێوانی لە مێردین قەدەغەکرد.
هەواڵ:KNNC
تورکیا
کۆبوونەوە و گردبوونەوە و ڕێپێوانی لە کوردانی مێردین قەدەغەکرد و لە کاتێکدا هەموو
کوردان پاڵپشتیی لە ڕۆژئاوا دەکەن.
لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن قائیمقامیەتی
ماردینەوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: هەموو جۆرە چالاکییەکی وەک گردبوونەوە و
کۆبوونەوە و خۆپیشاندان و ڕێپێوان و کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی و مانگرتن و دانانی
خێوەت و بڵاوکردنەوەی نامیلکە و هەڵواسینی پۆستەر و لافیتە لە مێردین بە هەموو
شێوەیەک قەدەغەیە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە کوردانی باکور چالاکیی
جۆراوجۆر بۆ پشتیوانیی ڕۆژئاوا دەردەبڕن و بە هەزاران کەس هەوڵی شکاندنی سنەروکانی
نێوان باکور و ڕۆژئاوایان داوە لە نسێبین بۆ چوونە سەرنگەری بەرخۆدان.
تورکیا لە
هەینییەوە چالاکییەکانی لە ئامەد قەدەغەکردوە و تا ئێستاش سەدان کەس لە باکوری
کوردستان و وڵاتەکە بەهۆی پاڵپشتیی ڕۆژئاواوە دەستگیرکراون...
89 جار خوێندراوەتەوە