سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت 10 وڵات لەڕێگەی هەواڵگرییەکانیانەوە
لە ئێراندا خەریکی ئاژاوەگێڕین و دەستیان لە کاری تێکدەرانەدا هەیە بە ناوی جیاواز.
هەواڵ:KNNC
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند: ئەو خۆپیشاندانانەی
لەکۆتایی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوەوە دەستیانپێکردوە، بەشێکن لە"فیتنەیەکی ڕێکخراو"
کە لەلایەن دەزگای هەواڵگریی 10 وڵاتی "دوژمن"وە ئاڕاستەکراون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئامانجی ئەو جوڵانەوەیە تێکدانی
سەقامگیریی ناوخۆیی بوە لەڕێگەی توندوتیژیی و کەمپەینی چەواشەکاری میدیایی.
هاوکات ئەوەشی ئاکراکردوە، لەو چوارچێوەیەدا
735 کەس کە پەیوەندییان بەتۆڕ و هەواڵگرییە دەرەکییەکانەوە هەبووە دەستگیرکراون یاخود
لێپرسینەوەیان بەرامبەرکراوە، هەروەها 11 ههزار کەسی دیكه بەمەبەستی "ڕێنماییکردن
و ڕێگری لەئاژاوە" بانگکراون.
لەبارەی چەک و پێدوایستی سەربازیی و دیکەش سوپاکە
ڕایگەیاندوە: دەستیان بەسەر 743 پارچە چەکی جەنگیی و ڕاوکردنی بێ مۆڵەتدا گرتوە،
ئەمەش بەبەڵگەی "چەکداریبونی" هەندێک لەجوڵەکان دەزانن، جگەلەوەش،
ناسنامەی 46 کەسیان ئاشکراکردوە کە تۆمەتبارن بەهاوکاریکردنی هەواڵگرییە بیانییەکان....
39 جار خوێندراوەتەوە